پێشکەش
لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
937 بینین
وێنەیەکی خۆم بە یادگار داوە بە «مستەفا سەلماسیکەس» لە مۆسکۆ ئەمەم لە پشتەکەی نووسیوە:
بۆ بیرەوەری ڕۆژێک لە ڕۆژان
کاکە ئەم وێنەم با لات بمێنێ
منی هەژار و دەربەدەر و وێڵ
هەر ڕۆژ لە جێیەک، هەردەم لە شوێنێ
کێ زانی لە کوێ شرت و گوم دەبم
چوزانم گەردوون چم بەسەر دێنێ
من ئاوادەبم لە پەردەی خاکا
نە دۆست نە ئاواڵ نە خەمڕەوێنێ
وێنەی هەژاریم ببێ بۆ دواڕۆژ
ئەو لە جیاتیی من کوردان بدوێنێ
زۆڵە ئەو کەسەی لە ڕێی ئازادی
ئەگەر پێویست بوو خۆی بۆ نەمرێنێ