وەڵامێک بە شەماڵدا
از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
1 دقیقه
990 مشاهده
لەسەر نەزمی گۆرانیی «مزگێنی بێ هات بەهار» بۆ گۆرانی بێژێکم نووسیوە:
شەماڵ دەستم داوێنت وەرە ڕۆژ ڕۆژی تۆیە
سەرمای زستانت ڕاونا، بەستەڵەک ڕەنجەڕۆیە
ئەو زستانی نالەبار لێمان ببووە ئیستیعمار
بە شۆڕشی نەورۆزی، ون بوو، کرا تار و مار
کوردستانی ڕەنگینم، مایەی ژیان و ژینم
لە چنگ سەرما ڕزگاربوو ڕزگارتریش دەیبینم
لە کوردستان بگەڕێ، هەڵمژە بۆنی گوڵان
ڕابسپێرە بولبولان با بیڵێن لەسەر چڵان
شکا پشتی ئیستیعمار، ڕۆژیان نەما شا و بەیار
هەرچی کوردستان خۆرە زوو دەکرێن بە بەفری پار
ئەو شۆڕشەی عێراقی هەر وەک شۆڕشی کاوە
بۆ هەموو کوردی جیهان موژدەی ئازادیی داوە