هەندێک لە ناڵەی کۆن
از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
812 مشاهده
خوایە زیندەگی بدە بە دڵم
هێندە دڵمردووم بۆ خۆم خەجڵم
من خۆم نازانم داوای چیت لێ بکەم
هەر ئەوەم ئەوێ ڕێی لای تۆ دەرکەم
شێتی وا هەیە شەق ئەوەشێنێ
عاشقە و شێوەی شێتی ئەنوێنێ
من دێوانەی تۆم بە تاقی تەنیا
وا شەق هەڵئەدەم لە هەردوو دنیا
ئەو ڕۆژەی گڵی لەشت داڕشتم
تۆزێک لە لقای خۆتت تێ خستم
وا بەو مایەیە گەیشتمە مەرام
تەنها تۆم ئەوێ دنیا پەشمە لام
ئەوەی بە ماڵی دنیا بایییە
چاوی لە گەنج و پادشایییە
پیشەی هەڵکردی من گەدایییە
مەیلی تۆ بۆ من شادی و شایییە
ئەزانم منت بۆ خۆت دروست کرد
هەوڵ و حەسوودیت لە دڵم لابرد
تۆ بۆت دانابووم من بەشی خۆم برد
کەوابوو هیچمان زیانمان نەکرد
خۆت لە قورئاندا ئاوەهات فەرموو
«رضی الله و رضوا عنهعربی»