بۆ «مەولوودی پێغەمبەر» وتوویەتی
از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
2 دقیقه
2534 مشاهده
پێغەمبەرەکەی خۆشەویستی خوا
خاتەمی، «نبی»ت نەهاتووە لە دوا
زۆر پێغەمبەر هات بەرودوا تێکڕا
خاتەمی خاتەم بە هیچ کەس نەبڕا
بەر لەوەی ئادەم کەوا سەفی بوو
تۆ موستەفا بووی؛ بەڵام خەفی بوو
مایەی خیلقەتی ئەفلاک «لولاک» ە
بە «ألم نشرحعربی» سەدری تۆ پاکە
«والضحیعربی» سوێندی پڕ نووری ڕووتە
«والليلعربی» بۆ توڕڕەی سەوادی مووتە
نێرگز «ما زاغ البصرعربی» جوانی کرد
سوورمەی توور چاوی تۆ هەرزانی کرد
مانگ بە پەنجەی تۆ دووکەرت و شەق بوو
«پەروێزخوسرەوی پەروێز» بە نامەی تۆ جێی پێ لەق بوو
بوومەلەرزەی تۆ کەوتە دنیاوە
لەوساوە گولی «ساوە» هەستاوە
«سبحان الذي أسریعربی» سەراتە
«قاب قوسينعربی» یش «أدنیعربی» جێگاتە
سوورەی «والنجمعربی» ت ئەدرەوشێتەوە
گوڵی ئایینت ئەگەشێتەوە
«أنا فتحناعربی» ت توڕڕەی بەیداغە
ئایەی «مزملعربی» کەوای شیرداغە
خوا سڵاواتی لە دیدارت دا
ئەو نوورەی دیارە لە دیدارت دا
تۆ نەبوویتایە بە ئاگری نەمروود
نەسڵی ئیبراهیم نەدەبوو مەوجوود
ئەو ئیبراهیمەی تۆ نەوەی ئەوی
لە کوردستاندا دەرکەوت برەوی
باپیرە گەورەت فەخری کوردانە
مەڵبەندی ئەوە ئەم جێ و مەکانە
تۆخوا هەر لەبەر دڵی ئیبراهیم
دەردمان دەوا کە، کە هەرتۆی حەکیم
تۆ و ئەم ڕۆژەی تۆی تیا هاتیە دنیا
چارمان کە هیوای بە تۆیە تەنیا
هەروەک «رحمة للعالمينعربی» ی
دیارە تەنگانەی ئێمەش ئەبینی
تۆ خۆت ئەزانی کە کورد دیندارن
بە ئاینی تۆ سەلابەتدارن
خۆمان بە ئەهلی ئیمان ئەناسین
کەچی کەچڕەوین بۆیە کەساسین
کە تۆ لە لای خوا خاترت ئەگیرێ
وابکە نیفاقمان لە ناو هەڵگیرێ
ئەوسا ئەبینی چە ئوممەتێکین
لەڕێی خزمەتی ئاییندا یەکین