بە ناوی «ئەبولوەفای کوردی» یەوە وتوویەتی

از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 2 دقیقه  774 مشاهده
بە شەرابی کەرەمی خواوە وەها مەخموورم
کە سەرئازاد لە سەودایی بەهەشت و حوورم
مەست ئەگەر نەعرە دەکێشێ، لە مەیە، نەک هی خۆی
مەستی سەودام و چە دەربەستی مەیی ئەنگوورم
ئاهی من ئاگرە بۆ عەرشی خوا سەردەکەوێ
چیمە لەوەی باڵی فریشتە دەسووتێ، مەغروورم
ڕۆژ و شەو بۆ منە، من بۆی دەگەڕێم سەرگەردان
ئەمە سڕڕێکە لە لامە، کەچی من لێی دوورم
ڕۆحولقودوسم، بە کەمەندی «بشرعربی» ێ کەوتوومە داو
وەکوو ڕۆژم کە لە عەشقا بە سووتاو مەشهوورم
ئەمەوێ پەردەیی سەر لادەم بمناسن کێم
ئاخ ئەترسم کە بسووتێنێ خەلایق توورم
دڵ لە «توور»ی بەدەنا ویستی بە ناڵەی «أرنیعربی»
وەکوو مووسا بە تەماننای نەبوو دەستوورم
ئەو دەمە بادەیی وەحدەت گەییە فریادی من
سەرخۆشێکم کە نە مووسام و نە کێوی توورم
چوومە ناو دێڕی «فەنا» لافی «أنا الحقعربی» لێ بدەم
عەشقی حەق جامی لیقای دامێ بەوە مەنسوورم
واتەیەکی لە لیقای سیڕڕی تەجەللی دەرخەم
تێدەگەی چۆنە لەسەر لەوحی قەدەم مەستوورم
من کە چاوێکم بە ئاوێنەی دڵما گێڕا
هاتە پێش چاوم کە هەم نازر و هەم مەنزوورم