دیسان «ناڵەی پیری پیران»

از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 2 دقیقه  502 مشاهده
تەنها خوایەکەی زەوی و ئاسمان
لە هەموو شوێنێ پەیدایت و پەنهان
لە بەندە گیرا بەوە سەر بەرزم
کە لە دیوانی تۆدا ئەلەرزم
ئامان چەند خۆشە کە ڕادەوەستم
جار جارە بۆ تۆ نوێژ دادەبەستم
«الحمدعربی» ئەخوێنم ڕوو لە تۆ ئەکەم
بە غائبانە، حەمدت بۆ ئەکەم
کە گەیمە ئەوەی بڵێم «أياكعربی» ە
بە نەشئەی حزوور دڵم ڕووناکە
چونکە ئەو دەمە وام لە حزوورا
دڵم خۆی ئەشوا لە دەریای نوورا
ئەچمە لای پیاوێک کەوا گەورە بێ
بە فەیزی خوایی گەورەی دەورە بێ
خۆ ئەگەر وەک من جلی چڵکن بێ
بە ڕیش و سمێڵ چارەی کوڵکن بێ
لە لای قاپیەوان هەر دەرکراوە
هەر قاپی تۆیە کە نەگیراوە
بە ئەندامێکی پڕ گوناهەوە
بۆ نوێژ ئەچینە ڕیزی شاهەوە
من کە لیقای تۆم هەرزان دەس کەوێ
لە بوردەباری بەندەت چیم ئەوێ
خوایە وام لێ بکە ئاگام لە خۆم بێ
کە وتم «اللهعربی» هەر لەگەڵ تۆم بێ
نەوەک بە زبان دۆعا بخوێنم
لە دڵدا ڕەگی خەڵکی دەربێنم
بە ڕەزامەندی دڵم پڕجۆش بێ
هەرچی تۆ بیکەی ئەوەم لا خۆش بێ
کە هەرچیت کرد و بە چاکم زانی
دەستم ماچ ئەکات خۆشگوزەرانی
ئەگەر شێتی بێ، شێتی تەواو شێت
خاک و خار و زیخ ئەکەونە بەر پێت