دیسان «ناڵەی پیری پیران»
از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
2 دقیقه
861 مشاهده
خوایە بە عەقڵ ڕێم پێ نەبردی
پیرێژنانە بڕوام پێ کردی
دوای ئەوەی زانیم کە وا تۆ خوای
بۆ بێکەس کەسی، بۆ داماو پەنای
ئیتر زۆر وردی ناخوێنمەوە
گوریسی حیکمەت ناهۆنمەوە
چونکە پێغەمبەر عەقڵی کوللی بوو
لە تۆ ناسیندا عەقڵی کولی بوو
«قَابَ قَوْسَيْنِ أَوْ أَدْنَىٰ لَدَيْكعربی»
فەرمووی: «اَ أُحْصِي ثَنَاءً عَلَيْكعربی»
نامەوێ کونهی زاتت بزانم
لە گەورەیتدا مات و حەیرانم
بەڵام ئەمەوێ بە سۆزێکی عەشق
خۆشەویستی تۆم ببێت بە سەرمەشق
سەرمەشقی عەشقی پەنهانی وا بێ
کەس پێم نەزانێ و تۆم لە دڵا بێ
ئەو سەنگتەراشەی لە کێوی توور بوو
بە عەشقی تۆوە لە عالەم دوور بوو
ئەیوت: تۆ وەرە لام بە میوانی
ئەچوو لە لای شوان شیری ئەهانی
شوکور من ناڵێم وەک من نەوسنی
ئەیزانم دائیم میوانی منی
یەعنی حازری هەمیشە لە لام
بەڵام من بۆ نەوس لە تۆ تەوەللام
توخوا تۆ هەرچەند کە «لامكانعربی» ی
کە بۆ خانەی دڵ تەشریفت هانی
فەرموو هەرکەسی تیایە با هەستێ
نەنگە لای ئاغا نۆکەر بوەستێ
«اِذا جَاءَ الْحَق زَهَقَ الْبَاطِلعربی»
زاخاوی دڵی پێ ئەبێ حاسڵ
ئەو زەوقەی نووری مەعریفەت ئەیدا
گەنجی ڕووی زەمین پێی نابێ پەیدا
یا خوا بە بادەی عەشقت سەرخۆش بم
تا ئەچمە ژێر خاک مەست و مەدهۆش بم
من کە لە زەوقی دنیا موستەغنیم
ئیتر بە لیقای مەیلی تۆ ئەژیم
کەس لە قاپی تۆ، نائومید نابێ
با ئەم داوایەی منیش ڕەوا بێ