کۆتایی شەڕی جیهانی دووهەم
از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
755 مشاهده
حیجاز کاری کورد، نەوای عێراقی
هەردووک لە کاران سادەی هەی ساقی!
ئەمڕۆ ڕۆژێکە شەڕ بڕایەوە
دەرگای شادیمان بۆ کرایەوە
لە سایەی خواوە پێمان کەوت پەیمان
کە هاوپەیمانمان بۆ بوون بە تەیمان
ئێستا لە شایی سوێندخۆرەکانا
دەنگی دەهۆڵ دێت لە کوردستانا
وا بە هەڵپەڕکێش بەرز ئەبینەوە
بە پیری ئەچین، بە پیر ژینەوە
هۆ هۆ ژین، هەی ژین لە کوردستانا
خاوەن مژدە بی لە سای یەزدانا
لاوکی کوردی بۆ لاوانتە
«جنة المأواعربی»نیشتمانتە
ناوێرم لەمە زیاتری بڵێم
قەتار و زەبوور وەک یەک دێتە گوێم