گەلاوێژ ئەدرەوشێتەوە

از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  896 مشاهده
پیرەمێرد ئەم هەڵبەستەی بەبۆنەی سەرلەنوێ دەرچوونەوەی گۆڤاری «گەلاوێژ» ەوە وتووە:
ئۆخەی گەلاوێژ، وا دەرکەوتیەوە
وەک چرای بەختی کورد سەرکەوتیەوە
یانەی سەرکەوتن بە تۆ ڕووناکە
کوردستان بە ڕووی تۆ فەرەحناکە
شەوقی دیدارت ڕووناکی چاوە
ئیتر تەوژمی گەرما نەماوە
گوزەرگات بورجی «دارالسلامعربی» ە
دیاری «ژین» بۆ تۆ دۆعا و سەلامە