کۆستی نوێ
از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
1013 مشاهده
دیسان وا کۆستی نوێمان کەوتەوە
گەڕی گەردوونە کوردی گرتەوە
ئەم دوو دارتەرمە دوو نەڕەشێرە
زنجیریان پچڕان گەینەوە ئێرە
لەڕێی ئێمەدا گیانیان فیدا کرد
ناوی بڵندیان وا بۆ خۆیان برد
ئەو پەتەی لە ملی ئەمانە خرا
ئەوانی خنکاند بەڵام پەت پچڕا
پڵنگی ئەنگێوراو بەهەڵمەتترە
گۆم هەتا قووڵ بێ مەلەی خۆشترە
وا پێمان ئەڵێن دەم بە پێکەنین
گیانمان فیدا کرد ئێوەی پێ بژین
ئەم جووتە شێرە دلێرەی شەرزە
لە ناو مێژوودا ناویان زۆر بەرزە
هیچ پێیان ناوێ کفن و دفن و شین
شەهیدن لە ناو دڵمانا ئەژین