بۆ «پەروین»
از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
975 مشاهده
خوشکەگیان پەروین! ئەستێرەی ئاسمانی
کە چاو هەڵدێنی و هەڵدێی ئەوەندەی ڤینۆس جوانی
لە پەلکی «ئایشێ و فاتمە» دیلانیت بۆ هەڵ ئەخەم
بە پەیژەیی عیسادا لە ئاسمانت سەر ئەخەم
فریشتەکان دێنە لات کە وەختێ خۆت نیشان دا
ڕایانکێشەرە خوارێ بە ڕێگەی کاکێشاندا
دەبا لە ناو کورداندا «بەلکیسشخص» ێکیش پەیدا بێ
بەشکوو تەختی سلێمان بە هۆی تۆوە ئاوا بێ