بۆ «پەروین»

لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  579 بینین
خوشکەگیان پەروین! ئەستێرەی ئاسمانی
کە چاو هەڵدێنی و هەڵدێی ئەوەندەی ڤینۆس جوانی
لە پەلکی «ئایشێ و فاتمە» دیلانیت بۆ هەڵ ئەخەم
بە پەیژەیی عیسادا لە ئاسمانت سەر ئەخەم
فریشتەکان دێنە لات کە وەختێ خۆت نیشان دا
ڕایانکێشەرە خوارێ بە ڕێگەی کاکێشان دا
دەبا لە ناو کورداندا «بەلکیسکەس» ێکیش پەیدا بێ
بەشکو تەختی سلێمان بە هۆی تۆوە ئاوا بێ