بۆ «ملک غازی»
لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
817 بینین
مەلیک غازی لە دوای مەلیک فەیسەلی باوکی بووە بە مەلیکی عێراق، لە تافی لاوییا بووە بە مەلیک و عێراقیەکان تا ڕادەیەک خۆشیان ویستووە چونکە گەلێ هەڵوێستی باشی هەبووە، هەر ئەوەش بووە کە بووەتە هۆی کوشتنی. پیرەمێرد لە ٤ی نیسانی ساڵی ١٩٣٩دا ئەم هەڵبەستەی بە ناوی بێسارانییەوە بۆ ئەوە بڵاو کردۆتەوە.
ئەمڕۆ ڕۆڕۆیە و شین و ماتەمە
چەرخی نیلگون خومخانەی غەمە
بەهار ڕوو زەردە ڕەنگی وەرەمە
هەور بۆمان ئەگرێ هێشتا هەر کەمە
تازە نەمامان سەر لە گەڵایە
تازەنەمامان سەر لە گڵایە
دنیا گەرم بوو وادەی سێبەر هات
سێبەری ئێمە ڕووی کردە نەهات
ئەو ڕۆێشت بۆ خۆی جێگای بەهەشتە
ئێمە کەوتینە شەڕی کەنیشتە
دنیا خراپ بوو تا هات ئەگۆڕا
جێی چاک نەماوە مەگەر لە گۆڕا