بۆ «شێخ محەمەدی خاڵ» ی وتووە

از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 2 دقیقه  762 مشاهده
شێخی ڕەوشەن خاڵ، چرای نەوەی خاڵ
بە حوکمی قەزا، قازی چەمچەماڵ
تەنها بۆ ئەوە چووی بووی بە قازی
پێت بڵێن: خودا و بەندەت لێ ڕازی!
ئەگینا پایەت بێ پایان بەرز بوو
خزمەتت لەسەر ئەستۆمان فەرز بوو
ئەوسا بارەگای خودات بە دەست بوو
هەر تۆ دەربەست بووی، کەچی دەربەست بوو
ویستت خزمەتت بۆ عالەم عام بێ
یا خوا «أتقواعربی» لە تۆ ناکام بێ
دیارە ئەیزانی ڕۆژێ بایزید
خەرقەکەی تەرک کرد بۆ «هل من مزيدعربی»
چوو ئەو ئاگرە بکوژێنێتەوە
ئیسلامی لە دەم بسێنێتەوە
وەلەکێک تووڵێک ئەدا لە ڕانی
خەرقەی فڕێ دا لە کزەی ژانی
بە ئازارێکی هەتیوە ڕووتێ
وتی: تەڕ و وشک تێکڕا بسووتێ
من قازێتی تۆم لەلا خۆش نەبوو
دوایی بە شتێ ئەو فکرەم تێکچوو
بیستوومە ڕۆژێک پێش جەژنی قوربان
ڕووەو شارەکەت چووبووی بۆ گەڕان
تووشی شەخسێک بووی لە ئەهلی عیلم
بە خدری زیندەت دابووە قەڵەم
تۆ خۆت، عەرەفات، لە عەرەفات بووی
مەستی تەجەللای زات و سفات بووی
جەلال و جەمال نیگای ئاوارە
عەکسی کردۆتە شووشەی سەییارە
تەجەللای خۆت بوو بە غەیرت زانی
ئەمە سڕڕێکە لە عام نیهانی
یاخود بە قەولی گاڵتەی درۆزن
کەرەکەی خۆتت لێ بووە ڕمووزن
بەڵێ ئەو شەخسە کە هات ڕووبەڕوو
لەسەر کانییەکەی، خدری زیندە بوو
لە کەرتڕێنە دەسنوێژی نەشکا
کەرتڕێنێک بوو لە شێوە وشکا
لە خوام ئەوێ تۆ هەروا نیکبین بی
مژدە وەرگری «روح الامينعربی» بی
بە فەیزی ڕۆحی باپیر «ئەمین» بی
گوڵدەستەی باغچەی ژیان و ژین بی