بە ناوی «بێسارانی» یەوە وتوویەتی
از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
686 مشاهده
پیرەمێرد ئەم هەڵبەستەی خوارەوەی لە بەهاری دوای شەڕی بەردەرگای سەرای سلێمانیدا وتووە کە بە ڕۆژە ڕەشەکەی شەشی ئەیلوول بەناوبانگە:
خودایە بەهار، خودایە بەهار
بگەڕێتەوە بۆ زستان بەهار
وەک هەوری بەهار بۆ خۆی بگری زار
ڕۆژی ڕووناکی بێتە شەوی تار
وەنەوشە شینپۆش، ملکەچ، نگوونسار
سۆسەن کونکون بێ بە نینۆکی خار
دەنگی کەو ببڕێت لە دەوری کۆسار
سروەی با نەبێ لەسەر پەلکی دار
ئەستێرەی سیوەیل وێنەی تازێ دار
ڕەشپۆش بێ شەوقی نەبینێ دیار
حەوتەوانە لێک ببڕێن، تار و مار
لەیلا بە ئاهی مەجنوونی هەژار
لە ئاسماندا بۆی نەبێ قەرار
زراوی «زهرە» بتۆقێ بە قار
دجلە کەفچین و لێڵ، دێوانەوار
پێ لە زنجیردا بناڵێنێ زار
قیبلەکەم ڕۆیی، دڵەکەم مەلوولە
بەهار خەزانی حوزنی ئەیلوولە