پێشکەشە

از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  735 مشاهده
بۆ ئەو دانەیەی وا لە چەمچەماڵ
هەر ئەو تێئەگا لە قال و لە حاڵ
پێشکەشە
لە لام تەختی سلێمان بۆیە با ئەیبرد بە ئاسمانا
بزانن سەڵتەنەت «با» یە، بەقا نابێ لە ئینسانا
کەوابێ گەر وەهاش بم، تەختی «با» بردووم لەلا «با» یە
کە «با» بیبا، کەبابێ بێ، کەبابیشم لە خۆڕایە
مەڵێن: تۆ نەوسنی! باوکم بە نانێک جەننەتی دۆڕان
من ئەو نانە کەبابیشی لەگەڵ بوو دڵمی هەڵسووڕان
لە کوردیدا کەباب بابۆڵەیە، باوکێکە وەک بابە
کە فرزەند بم ئیتر بۆ قەدری باب نەگرم «ئەرێ بابە»
ئەڵێن ئاڵتون بە هەڵکەندن، بەدەست دێنن لەناو بەردا
بە ڕۆح کەندن مەگەر پارەپەرستی دەستی لێ بەردا
بە سەد دانە دەڵەک زاتێک لەسەر کورسی ئەمەل دانرا
دەڵەک نەبوایە چۆن وا زوو ئەو جێگایە بە ئەو ئەدرا
بە برژانگ دەوری چاوی خۆم تەنی، تەلبەند و پاسارە
نەوەک خەو بێت و ئەو دەرچێ کە خەو زۆردار و لاسارە