ئەو جەژنەی میللەت تێیدا کەساسە

از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  1175 مشاهده
ئەم پێنج دێڕەی خوارەوەشی بۆ ئەو شەهید و قارەمانانە وتووە، لە کاتی خۆیدا لە جەژنێکی قوربانا بە یادی ئەوانەوە بڵاوی کردۆتەوە.
ئەو جەژنەی میللەت تێیدا کەساسە
من سەرم شینە و بەرگم پەڵاسە
مەڕ سەربڕینە قۆچی قوربانە
قوربانیی ئێمە کچ و کوڕمانە
با گرتن تەمی ترسم لێ لابا
بریندار نەبێ شێر هەڵمەت نابا
کوڕگەل بە گاڵتە بڵێن بە دوژمن
کەوتن بۆ ئەوە و سەرکەوتن بۆ من
قوربانیی ئێمە زۆر پەسندترە
هی حاجی مەڕە، ئێمە کچ و کوڕە