گوڵاڵە بەڕەنگ سوور ئەکاتەوە

از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  1336 مشاهده
ئەم هەڵبەستەی لە کاتی خۆیدا هەر بۆ ئەو شەهیدانە گوتووە کە لەسەر وەزنێکی تایبەتی بە گۆرانی وتراوە:
گوڵاڵە بەڕەنگ سوور ئەکاتەوە
وەک من داغدارە لە بنیاتەوە
لە جورعەی شەونم خوێن ئەخواتەوە
شەهیدەکانم بیر ئەخانەوە
شێوەی سلێمانی
ئۆف ئۆف ئۆف
پاییز ڕەنگی ماتەمە
دنیا تاریک و تەمە
نووری چاوانم کەمە
***
گەزیزەی پاییز چون من ڕوو زەردەن
جە گوڵی گوڵان جوداییش وەردەن
ئاهـ جەو بۆنەوە خاسیش دەربردەن
سەر نە پای فیرار شەهیدان کەردەن
شێوەی زەنگەنە
***
ئۆف ئۆف ئۆف
دڵ دە ژین تەوەلایە
نەوەی شێخ عبیداللهیە
بە دەستا تورک خنکایە
شێوەی بادینانی