ئەوا ڕووم کردە تۆ، ئەی دایکی موشفق بیست و پینج ساڵە
از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
2 دقیقه
1276 مشاهده
ئەوا ڕووم کردە تۆ، ئەی دایکی موشفق بیست و پینج ساڵە
لە غوربەتدا، بە یادی تۆ ئەژیم خوا شاهیدی حاڵە
بەیانی دا، نەسیم لای تۆوە هات، بۆنی وەتەن پێوە
ئەوا نووسرایەوە پیرانەسەر عومرم لە سەر نویۆە
ئەڵێن نەفحەی ژیانی پێوەیە، بادی بەهار وایە
بە سروەی بای وەتەن ماوم بەهار و بای لەلام «با» یە
«ترینشەمەندەفەر» جووڵایەوە، وا کەوتە ڕێ، باوەڕ بە خۆم ناکەم
خەوە یاخود خەیاڵ، یا ڕاستە ئەم حاڵی فەرەحناکەم
هەوای تەختی سلێمانی هەیە، بادی ترین، با بێ
«بڵا» با بێ، لە «شهباشاری حەلەبەمکان»بێ، لە «فیحاشاری شامەمکان» بێ، لە «زوراشاری بەغدادەمکان» بێ
بە چاوما بێ ئەگەر تۆزێک لە تۆزی بای «سلێمانی»
کە نووری توورە توورێک ناهێنێ سوورمەی «سلێمانی»
کە با بۆنی گوڵێکی «کانی با» بێنێ لەلام وایە
تەڵای کەیخوسرەوی وەک گەنجی باداوەر هەمووی بایە
گزنگی خۆر ئەداتە بەفرەکەی شاخی «عمر گدرونمکان»
بریقەی خۆشترە لای من لە دوڕڕ و گەوهەری قارون
بە ئاواتی ئەخوازن خەڵک تەعامی مائدەی عیسا
هەمووی حەڵوا گەزۆیەک ناهێنێ دەستم کەوێ ئیسا
شەماڵ دێنێتەگوێم دەنگی مناڵانی قوتابخانە
نەشیدی میللیان لاهووتیە قووتی دڵ و گیانە
هیوام پێیانە ئەم دەستەکوڕانە مەشخەڵێ هەڵکەن
لە تاریکی نەزانیندا بە زانستی وەتەن دەرکەن