لە ئەستەمبوڵەوە هەڵسام، لە خەودا بووم هەتا ئێرە
از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
3371 مشاهده
لە ئەستەمبوڵەوە هەڵسام، لە خەودا بووم هەتا ئێرە
لە سەیری «فی المنامعربی» دا بووم کە چاوم کردەوە لێرە
حەیاتێکی ترم دی، خزم و خوێشان دەورەیان دابووم
سەر لە نوێ هاتمەوە دنیا بە ڕۆح وەک تولفی ساوا بووم
ئەمە دوو ڕۆژە جەژنی ڕۆحمە، دەنگی وەتەن دەبیەم
خودا دیداری ئێوەیشم نسیب کا زۆر ئەبینێ پێم
هەواڵی ئێوە چۆنە؟ بێمەوە؟ یا ئێوە دێنە لام؟
نەسیب ئەیزانێ، چەند ڕۆژێکی تر مەعلوم ئەبێ ئەنجام