لای من بە خوێندەوارییە، ئاهـ خوێندەوارییە

از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  2433 مشاهده
لای من بە خوێندەوارییە، ئاهـ خوێندەوارییە
هەر میللەتێ کە فەنی نەبێ دەردی کارییە
ئاخ خۆزگە خوێندنیش وەکوو من ئارەزوو ئەکەم
بیبینم و نەبێتە گرێی قورسی کفنەکەم