لە ئەستەمبوڵەوە هەڵسام، لە خەودا بووم هەتا ئێرە
لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
3372 بینین
لە ئەستەمبوڵەوە هەڵسام، لە خەودا بووم هەتا ئێرە
لە سەیری «فی المنامعەرەبی» دا بووم کە چاوم کردەوە لێرە
حەیاتێکی ترم دی، خزم و خوێشان دەورەیان دابووم
سەر لە نوێ هاتمەوە دنیا بە ڕۆح وەک تولفی ساوا بووم
ئەمە دوو ڕۆژە جەژنی ڕۆحمە، دەنگی وەتەن دەبیەم
خودا دیداری ئێوەیشم نسیب کا زۆر ئەبینێ پێم
هەواڵی ئێوە چۆنە؟ بێمەوە؟ یا ئێوە دێنە لام؟
نەسیب ئەیزانێ، چەند ڕۆژێکی تر مەعلوم ئەبێ ئەنجام