«دەستووردانی لاس بە مامە ڕەش و ڕەفیقەکانی بۆ شەڕ»
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
619 مشاهده
کوژرا کە بە لاس، ئاڵی ئاغا
پەڕ پەڕ گوڵی ئەو دەبوو لە باغا
چل دانە مرۆیی کەوتە جەردە
لەو لەشکری بێ سەرۆکە بەردا
وەک شێر لە پەزگەل و مەڕێدا
دڕیان بە تیپی لەشکەری دا
بۆ قۆشەنە چوون نەماوە سەردار
لەو هانە کراوە کوشت و کوشتا
بە هەڵمەتە مامە ڕەش کە دەیبرد
لەو دوژمنە زۆرە زۆری قڕ کرد
لەشکەر دەشکاو ڕۆیی وەک داڵ
لەو هۆبەیە تێپەڕی بەرەو ماڵ