«بێهۆشبوونی لاسی بە هۆی برینداربوونیەوە»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  585 مشاهده
کاتی کە دەبوو هەوار خاڵی
لە سپاو لە نۆکەر و لە ئاڵی
ئەو لاسە برینی سەرد بۆوە
بێ هۆش دەبوو وە ئەو لە خۆوە
دەبرایەوە خێوەتی تەریدە
بارانەیی ئاوایان لەوی دا
گەر هاتەوە هۆش ئەو جوانە
دەیکرد سڵاو لەو چەتانە
فەرمووی کە برا و یارم ئێوەن
چون کار گوشایی کارم ئێوەن