«ماڵ ئاوایی لاس لە خەزاڵ و چوونەوە بۆ باڵەکان»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  629 مشاهده
ئەو لاسە بە یاری شۆخ و قژ کاڵ
فەرموویی ئەوا منیش بەرەو ماڵ
ڕێ دەگرم و ڕوو دەکەم لە گوندم
بۆ ڕێگە بڕین زۆر توندم
زستانە لە گوندی ناو پردان
نایێمەوە ئێرە خۆ بە قوربان
ئیزنم بدە ئەی پەری بەهارێ
گوێ مشکە کە بوو گەڵایی دارێ
من ئەو دەمە دەبمە تەیری گەرمێن
بۆ ئەو کەژ و ئەو چیایی بژوێن
خۆ دێمەوە هەر هەوەڵ هەوارت
بنواڕە بەهارێ تۆ لە یارت