«باسی لە هاتنی پاییز و بارکردنی مەلا نەبی بۆ نێو دێ»
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
661 مشاهده
گەر خەڵکی هەوارە پێ لە پاییز
نابوونەوە لەو چیایە دڵ زیز
لەو کۆنە هەوارە تەق تەق و جووت
بۆ گوند دەچوون و ماقەل و قووت
زریان ئەوا بە گەردە لوورە
گرتوویە چیایی سێوە سوورە
لابێ ڕەشەبا دەدا لە ڕەشماڵ
سەرمایە دەکا خەڵک بە بێ حاڵ
ئاو پاشی دەکا هەور بە باران
دوڕ دانەیی ئەو دەدا لە یاران
هەوری ڕەشە دێ دزێو و ڕووتاڵ
دەکوتێ کە بە باوو تەرزە ئاژاڵ
بەو بۆنەوە خۆ دەدا لە عەرزی
ترساوە لە بۆیە هەڵدەلەرزی
قەمچی سڕی شيختە لەو چیایە
دەدرێ کە لە شینکە و گیایە
دەنگوێتەوە ڕەش دەچێ بەرگ شین
ڕەشپۆشە چیایی سەر بە بەفرین
تاکاتی بەهارە کەژ دەکا شین
بۆ غونچەو بۆگیایی ڕەنگین
شوبایی تەزوویی سەردە پاییز
ناژی لە کەژ و چیایە ئازیز
سەرد بوو کە لە کانەبی هەواری
بۆ دێی وەڕێ دەخست باری
غەمخۆری هەوار هەر پەپوو بوو
ئەو جارە کە خێوەتی دروو بوو