«مانەوەی لاس تا پاییزێ لە ماڵی خەزاڵێ»
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
724 مشاهده
تا پاییز لەو وەڵاتە ماوە
ئەو لاسە لە غەم دڵی حەساوە
رۆژێ لە شکار و ڕاودا بوو
بۆ خانمە شەو لە داودا بوو
شەوبویی کە دەنگی لایە لایە
پێی وابوو لە نێو بەهەشت دایە
ئاگایی نەمابوو ئەو لە موڵکی
کووا بویی لە باری موڵکە کەڵکی؟
کربووبی زەمنی و موڵک و ماڵی
پێشکێش بە بەژنەکەی خەزاڵی
چون ڕوومەتی وەک شەمی هەوەس بوو
ئەو با لەجیاتی موڵک، بەس بوو