«هاتنی برایم و خدر کوڕانی مەلا نەبی و مەلا داوود بۆ شەڕ»
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
637 مشاهده
خدر و بلە ئەو دەمەی دەهاتن
لەشکر دەشکا و هەڵدەهاتن
پێشەنگ کە بوداغ بوو نەمابوو
هۆشی لە سوپایی خۆ بڕابوو
هەی لەو کەسە خۆ لە فیتنە دەرکا
یا خۆڵ بە هەردوو دەس وەسەر کا
کوڕ نەیبوو لە بابی خۆیی ئاگا
هەر بابە لەوی دەکرد حاشا
گەر ترس لە بینی خەڵکدا بێ
کەس یارو براو خزم نابێ
پارسەنگی گەلانی ئەو زەمانە
تەنگانەیە چاوەکەم بزانە
تا ئەو نەییە نان خۆر زۆرن
بەو ڕۆژە دەزاندرێ چ جۆرن
تاڵان کە بەجێ دەما گەڕاوە
بۆ هۆبە بە دەستی شۆڕە لاوە