«شەو لاس دەگەڵ جەردەکان لە کێو ماوە و بەیانی بە چل جەردەوە گەڕاوە بۆ لای خەزاڵێ»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  615 مشاهده
شەو هات و نەماوە سەر بزێوی
لاس ئەو شەوە بوو بە خێوی کێوی
لەو کێوە لە جەردە بوو بە مێهمان
تا ڕۆژ دەماوە ئەو لەکن وان
سۆزی کە لە چل پلەی بەری بوو
چل دانە مرۆیی جەردە پێ بوو
دەیبردەوە مامە ڕەش دەگەڵ گوڵ
بۆ هۆبە و بۆ سەرایی دەم گوڵ
گەر لەو شەڕە هاتەوە و گەڕاوە
نێو بانگی دەبۆوە ئەو بڵاوە