«دەستووردانی مامە ڕەش بە جەردەکان بۆ هێنانی چل دەسک گوڵ»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  635 مشاهده
هەر ئەو دەمە مامە ڕەش ڕوانی
بانگێکی دەکردە یارەکانی
چل چەپکە گوڵ و هەڵاڵە بێنن
لەو بەندەن و یاڵە مەیژەکێنن
جا چووتەوە کێو و کەژ تەریدە
چنراوە کوڵوکی کەس نەدیدە
لەو کێوە دەهاتن هەر وەکوو با
گوڵیان وەدەستی مامە ڕەش دا
چل موویی سمێڵی خۆیی هەڵقەند
دەیکردەوە دەسکە گوڵ بە موو بەند
زوو خێوەت و بارەگایی تێ نا
دەیکردەوە چۆڵ ئەو شوێنە