«چاوکەوتنی لاس بە خەزاڵ و نەناسینەوەی»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  601 مشاهده
لاو لایەوە لاس ئەلەو هەوارە
ڕووی کرد لە لەشکر و سوارە
فەرموویی کە دابەزن ئەلێرە
بزانم چیە وەغری ئێمە، خێرە؟
ئەو هۆبە کەسی کە لێ نەماوە
تاڵان و بڕۆیی لێ کراوە
مانگێ لەوە پێشە کەی وەها بوو
سەد تاوڵ ئەلێرە هەڵدرابوو
هاها ژنە چڵکنی دیارە
با لەو ژنە پرسم ئەو هەوارە
بۆ وایە بە بێکەس و نەوایە
بێ بەزم و هەراو بێ سەدایە
نەیزانی خەزاڵە، بۆری چڵکن
واشین و سەوز دەچی وەکوو خون