«هاتنی خەزاڵێ بە بەرگێکی شڕۆڵەوە بۆ هەو هەوارە کۆنەی بە یادی لاسی»
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
594 مشاهده
لەو کاتەوە هاتبوو جودایی
دەڕواوە دەڕوویی بێ وەفایی
خەم دەرد بە سەر خەزاڵە وەربوو
بەرگێکی شڕۆڵی ئەو لەبەر بوو
ڕۆژێکی بە گرژی و بە مۆنی
گوڵ هاتەوە بۆ هەوارە کۆنی
دەیدینەوە جێ ژوانی لاسە
بەو بیرەوە کچ لەوێ دەتاسا
وێستابوو لە لێوی ئاو و کانی
وەک سۆنە لەوێوە دەیڕوانی