«بەندی لاس بۆ ئەو ژنە کە ئەو هەوارە بۆ چۆڵە؟»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  446 مشاهده
دەیکرد بە بەند و با و قاوە
لەو چڵکنە سۆنەکەی سەراوە
کەی سۆنەیی سەر دەراوی کانی
تۆ غونچەیی سووری بەندەنانی
گوێ بگرە ئەمن لە تۆ دەپرسم
کارێکی گرینگە لێی دەترسم
ئەو هۆبەیە ماوە بۆ بە خاڵی؟
کوا بێری و تاوڵ و خەزاڵی؟
کوا بزنە دەگەڵ مەڕ و بەرانی؟
کوا لەنجەیی تاوسی جوانی؟
لە کوێیە خەزاڵ خۆی و ئەستی؟
پێنێ لە چیاوە گوڵ بە دەستی
لە کوێن و ئەوانە بۆ نەماون
گیراو و جەردە لێ دراون؟
یا چوونەوە جێگەیەکی دیکە؟
ئەو باسەیە ژن بە بۆ مەشی کە
چەندێ لەوە پێش، چی بووێژم؟
ئاوام نەدیوە بۆیە گێژم
گەش بۆوە خەزاڵ لەو هەوارە
بەو بەندە و دەنگی ئەو سوارە
دەیگوت کە شوانی بێ وەرارە
چۆن هاتووە بەو هەموو سوارە؟
گۆڕاوە بە دەعیە و هەوایە
با بۆیی حەوا بدەم هەوایە