«خەزاڵ بە بەند بانگی حەیتەی دەکا»
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
607 مشاهده
ئەی قاسیدی گەورە و گرانە
تۆ بەشقی خودایی ئاسمانە
گەر نامەیی پادشا بە تۆیە
لەو کێوە دەڕۆیی وەک هەڵۆیە
بۆ هۆز و عەشیرەتی زوراری
بۆ من بەرە نامەو دیاری
بۆ لاس لە گودنی ناوپردان
پێی فەرموو مەگەر وەهایە سەردان؟
نەی بیستووە عاشقی خەزاڵێ
پاش ئەوهە کە لاس ئەچۆوە ماڵێ
ئەو هاتنە سەر نەبی بە لەشکر
لەو هۆبەیە بوونە ئاوو ئاگر
قەومانە لە پۆلی ڕوو بە خاڵان
دەکرایەوە ماڵ و هۆبە تاڵان
دەبراوە خەزاڵە وا بە دیلی
بەسراوە بە موویی زولفە پیلی
کاتی کە بە موویی خۆیی بە سیان
هاواری دەکرد و دیدە گریان
دەی فەرموو بە لاسە شۆڕە بێژن
ڕزگارم ئەگەر نەکا لە دوژمن
نەم کاتێ بە سەر ڕەو و بە یەڵغار
نەم کاتەوە لەو بەڵایە ڕزگار
یەکدانە پەڕۆیی ئەو لە شانی
درواوە کە بێتوو بێ بزانی
ئەی قاسیدە گەر سەفەر دەکەی بۆم
تۆ لادە ئەمن کەنیزەکی تۆم
لێم وەرگرە زێو و زێڕ و لیرە
بی لێرە گەدایە گەر وەزیرە