«دیتنی حەیتەی گەرمێنی کە نامەبەری شای بابان بوو»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 2 دقیقه  661 مشاهده
کوێخایەکی حەیتە نێو حەیتە
پەتیارە و پەیتە بوو لە پەیتا
ئەو ڕوویی دەکردە کوردەواری
سەرتاسەری هۆبە و هەواری
پاکی دەگەڕا بە لاو و پێیان
بێ ترسە دەچۆوە گوند و دێیان
با پێ و پیادە ڕوو و سووکە
دەفڕێ کە دەڕۆیی وەک هەلووکە
بۆ میری بەبان نامە بەر بوو
شاهێنی چڕ و کەل و سەفەر بوو
چون مەختە و کۆ کەری بەبان بوو
بۆ پارە لە نێو عەشیرەتان بوو
بینراوە بە چاوی ڕوونی کیژان
ئەو حەیتە لە بەدەن و لە تیشان
دەرکەوت لەوانە یەک ڕەشایی
دەی داوە لە دوورە تارمایی
دەیفەرموو ستی کە ڕێبووارە
بۆرایی لە ئیمە وا دیارە
نەک لاسە پەری کە دەیڕوانی
دەیناسی بە توورەکەی لە شانی
دەیگوت کە ئەوە حەیتەیەو لە گەرمێن
دەی نامەیی شایی بۆ خەڵک پێن
گەر بشتەوە سورچی و زوراری
لێرەی نیە حەیتە شێتە کاری
پێتوو کە بچێتە ئەو وەڵاتە
من لێرەوە ئەو دەکەم خەڵاتە
تا ڕێگە بخاتە باڵەکانە
بۆ خزمەتی لاسەکەی جوانە
باسی منی بێکەس و قەلەندەر
بۆ بکات و دەکا بە حەیتە باوەڕ
چون تازە ئەلەو هەوارە بیستم
نایێتەوە ئێرە خۆشەویستم
با حەیتە خەبەر بەرێ لە لامان
بێنێتەوە بۆمان ئەو وەڵامان