«باسی شیوەنی خەزاڵێ لە دووری لاسی»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  438 مشاهده
ئەو وادە کە لاس بۆیی دانا
تێپەڕ کە دەبوو لە چل شەوانە
دەیڕشت لە دیدەکەی دەبادام
ئەوسرینە بڕا لە پەریە ئارام
وابوو خەوی هەر بە شەو نەمابوو
چل ڕۆژ لە لاسە هەڵبڕابوو
جا بۆیە هەمیشە دەیڕووانی
کەی دێتەوە دڵبەری جوانی؟
ڕۆژێکی وەهایی گوت بە ئەستی
ئەی چاوەکەم ئەی هەوێنی هەستی
هەمدەم بە ئەتۆ دەگەڵ مە تاوێ
با هەر دوو بچینە بۆ سەراوێ
بۆ چاوەیی پشتی کەژ بەڕێ بین
بۆ لاس لە چاوە چاوەڕێ بین
گەر لاسی ئەتۆ بکەی ڕەچاوە
گیانت کە لەمن بۆی بە چاوە
ئەو کیژە دەچوون و گەینە کانی
هەر شۆخە لە لایێ دەیڕوانی