«هاواری ساقی لەبارەی پەرێشانبوونی خەزاڵێ»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  440 مشاهده
ساقی وەرە تێکە مەی لە جێوە
ئەوڕۆکە خەزاڵە دڵ پەشێوە
بیهێنە بە کوپەڵەی بلوورە
ماوێکە لە لاسە شۆڕی دوورە
مەستی بکە ئەو کچەی بە کاسە
بێ چارەیە چاوەنۆڕی لاسە
بۆی تێکە لەو ئاوەیی ژیانە
ناسۆر و برینی ئەو لە ژانە
بێواز و پەشێو و دڵبریندار
پەروانەیی عاشق و ئەویندار
هەر چاوەڕوانە ئەو لە بۆ لاس
شەو تاکوو بەیانی لەو دەکا باس