«وەڵامی پیرە»
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
587 مشاهده
فەرموو بکە لەو گوڵانە تۆ بۆن
چون ماڵی شوانە گچکەڵەی تۆن
لەو بەندەنە ئەو فریوی داوم
بەو بۆنەوە بەر لقەی دراوم
بیستی ئەوە گەرلە پیری وریا
لەو جێیە بە کوڵ خەزاڵ ئەگریا
دەدوا کە لە باسی لاس، پیرە
گریا کچ و هەر نەبۆوە ژیرە
دڵداری دەداوە پیرە ژیرە
دەیبردەوە شین و کوڵ لە بیرە
ئەو جارە کە ئەو گوڵەی دەهێنان
لەو جێیە لە شووشە کوپەڵەی نان
دەیخستەوە ژێری چاوەدێری
بۆ خۆیی ئەوانە تا بدێری
فەرموویی بە پیرە ئەو دوایی
وەرزێڕێ وەیا ئەتۆ ڕەشایی؟
دەیگوت کە هەژار و بێ زەمینم
بێ جووتم و تاڵ و تووشە ژینم
یەزدان کەوە دایی ئەو دەبوو تێر
بەوجۆرەیی پیرە کردە وەرزێڕ