«پەرێشانبوون و حاڵ گۆڕانی لاس بە قسەی مامە پیرە»
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
663 مشاهده
ئەو پیرە بە زەین و پیرە ئاوا
بۆ لاس ئەلەو خەزاڵە کە دوا
دەیکردوە خانی خۆیی شەیدا
وێی کەوتەوە لەرزە لەو دەمەیدا
ئاخێکی وەهایی خەڵدەکێشا
بەندی جگەری دەگەڵ دەهێشا
چونکینە بە ئاوری خەزاڵە
سووتابوو دەروونی وەک زوخاڵە
لەو کاتەوە کرد بوویی مەنسوور
باسی لە خەزاڵە شۆڕی مەشهوور
ئەو باسە لە لاس کاریگەر بوو
قنیاتی هەر ئەو دەمەی لە دەس چوو
ئاگایی لە خۆ نەبوو لە تاوان
ئەسرینی دەڕشت ئەو لە چاوان
جا پیرە لەوەی کە بوو زیاتر
دەیخستە دەروونی لاس ئاور
دەدووا لە کچی مەلا و ماڵی
لەو دیمەنە قۆزە و لە خاڵی