«مچوڕک پێداهاتنی لاس و پرسیار لە پیرە کە ئەو خەزاڵە کێیە؟ و پیرەش کوتی: »
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
688 مشاهده
دە بزانە کە ئەو خەزاڵە کێیە
وەک حۆرییە ماڵەکەی لە دێیە
میوانی دەبووم و شەو بە بەندان
دەدوام لە باسی ئێوە قوربان
بەو باسەیە موبتەلای ئەتۆ بوو
عاشق بووە هەر بە تۆ دەکا شوو
نێوم کە لە لاسە بۆ دەهێنا
وازی لە من ئەو شەوەی نەهێنا
دەیگوت بە شەو ئەو پەشێوە حاڵی؟
وەک من لە ئەویندا دەناڵی؟
کون کون بووە سەردڵی بە تیران؟
لەت لەت بووە سینەکەی بە شیران؟
شەو وابووە تا سەحەر بە زاری
ئەسرینی لە دیدە، ئەو بباری ؟
ڕووی ناوە لە بەندەن و نزارە؟
دای گرتووە وەرهەم و پەژارە؟
وەک بولبولی چیمەنا لە سەر چڵ
گریان دەکا بە کوڵ لە بۆ گوڵ؟
بەو عیشقەوە ئەو گرانە دەردی
گرتوویە هەوایی ڕەنگ زەردی؟
یا خۆ لە ئەوینی یار دوورە
نەکوڵاوە بە تنی ئەو تەنوورە
زێڕی دڵەکەی بە کەس نەداوە
بێ دەرد دەکا بە ڕۆژ ڕاوە