وتووێژی مامە پیر دەگەڵ ڕەفیقە لاوەکەی لە بارەی ئەو هۆبەیدا

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  641 مشاهده
ئەو جارە کە پیرە زیرەکی پیر
دیگوت بە جوانی ئەهوەن و ژیر
بڕوانە بە دیدە تۆ بزانە
ئەو هۆبەیە جێگە ماڵی خانە
تێدا هەیە بارەگایی ئاغا
هەر بۆیە ئەوەندە قۆپراغە
هەر هۆبەیی مەزنە گەر لەوێیە
وەک شار دییارە کێ بە کێیە
با ئێمە لە یەک نەفەر بپرسین
لەو هۆبەیە چون غەریب و برسین
ماڵێکی کە حەز بکا لە میهمان
دیاری بە دەس ئەو بکا لە بۆمان
لەو ماڵە بە نەرمی و نەجیبی
دەیکەینەوە توورەکەی غەریبی
بێ قیڕە لەوێ بە شەو هەتا ڕۆژ
ئاسوودە دەچینە خەو هەتا ڕۆژ