ڕۆیشتنی شێخ مەنسوور بۆ گوندی لاسەشۆڕێ
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
2 دقیقه
658 مشاهده
ڕۆژێ لە هەوڵ شەوی بەهاری
بارانە بەگرمە گەر دەباری
ئەو شێخەیی بێ قەرارو حەیران
ڕووی ناوە لە گردش و لە سەیران
ڕۆیی لە کەژ و چیایی ئێرانمکان
دێوانەیی خاڵ و دڵ پەرێشان
قەندیلی بەرەو وڵاتی گەرمێن
دەبڕی وەکوو بازی چەنگ بە خوێن
سەرکەوت و لە پاشی چەند ڕۆژان
ڕێ ڕۆینە گەیشتە ناو پردان
چۆ ژوور لە بارەگایی لاسی
لەو مەنزلە کەس ئەوی نەناسی
دانیشت و ئەوەندە ڕێزی گیرا
ماندوویی دەچوو وەهەر لە بیرە
سێ ڕۆژ لەوێ دەماوە دەروێش
لاچوو لە سەری پەژارەو ئێش
دەی فەرموو بە خۆیی ئەو سەرایە
شایستەیی تاووسی مەلایە
چەن حەیفە کە ماڵ و حاڵی ئاوا
نەکرێتەوە بۆ خەزاڵ داوا
هەر یایی خەزاڵە بۆ کە بانووی
ئەو ماڵە دەبێت و لاس بێ شووی
بۆ یەکتری چاکن ئەو دووانە
تاووس و هەڵۆیی باڵەکانە
گەر ئەوهە بە یەک نەگەن هەتا هەم
دەتوێتەوە جەرگ و دڵ بە وەرهەم
بیری لەوە بوو کەوا بە لاسی
چۆن ئەو کچە ناسکەی بناسی؟
لەو ماڵەیە ئەو بکا بە کابان
کارئاسکە شارەزا بە دابان
دەیگوت کە دەبێ هەوڵ بدەم زۆر
تا یەک کەون ئەو ستێرەو خۆر
باسێ لە خەزاڵ ئەکەم بە فێڵێ
بۆ لاسی زەمانە گەر بهێڵێ
بەو فکرە تلی دەداوە دەروێش
دەیکرد هەزار جۆرە ئەندێش