باسی لە شێخ مەنسووری گەریدە کە هۆی ئەسڵیی عاشقبوونی لاس و خەزاڵ بوو

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  460 مشاهده
پیرێکی لە بەیت و باو و هۆشیار
ئەو باوەیی بۆ دەکردم ئەوجار
فەرمووی کە لە نێو گەورک پیرێ
بوو خاوەنی بیری ڕوون و ژیرێ
ماڵ و بنەگەی لە گوندی سیسێرمکان
دابوو، دەگەڕا لە کێو وەک شێر
گەرمێنە وەیا کوێستانە
دەیکردنەوە ئەو هەموو دەمانە
بۆ ڕێ و گەڕان توند و زیتی
گوندێ نەبوو گەر ئەوی نەچێتی
کێوێ نەبوو گەر نەچێت و مەنزڵ
نەگریت و لەوێ نەکا خەو و کوڵ
پیرێکی بە دین و حەق پەرستێ
دووری نەبوو گەر ئەو لە دین بستێ
هەر جێیە کە گەورەیەکی لێ بوو
ئەو شێخە بزانە گەر لەوێ بوو
بێباکی لە هەندەران و مەشهوور
بوو نێوی بە نازناوی مەنسوور
ئەو وێنەگەرێکی بێ ڕەزا بوو
بەو دەسکر و کارە شا ڕەزا بوو