پێشوازیی نەسرین لە دایکی و باسکردنی وەزعی خۆی
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
690 مشاهده
گەر دایکی لە دێ دەدیی بە سازی
نەسرینە دەچوو بە پێشوازی
دایکی دەدواند ئەو بە ورتە
هەرچی هەبوو پێی دەگوت بە سرتە
بەودا کە لە حاڵی خۆیی نەسرین
ئاوا دەدواوە هەر بە ناڵین
ئەو ڕۆ کە کەلاک و سەرسەریمە
بێ مێردم و خۆ نەخۆش نیمە
ساڵێکە ئەوا ئەمن لە کن شووم
مۆرم نەشکاوە هەر وەکوو بووم
ئەو پەنجەیی خۆیی لێ نەداوم
هەر وا بە کچی ئەلێرە ماوم
گەر زەردە وەکوو بەهێی کاڵم
ئاوایە ئەلێرەکانە حاڵم
خاتوون کە لە ڕازی ئەو کچە شووی
وا تێ دەگەیی گرژ دەبوو ڕووی
چوونکینە گەیشتبوو بە خانی
دەیبەستەوە ئەو دەم و زمانی
دەنگی کچەکەی دەداوە مەکرۆ
بۆ هێندە دەکەی قسانە؟ دەبڕۆ
زوو ڕۆڵە بڕۆ بگەینە کن خان
لەو گەنجە خوسوو دەبێ بە میهمان