ڕۆیشتنی خاتوون بەرەو باڵەک
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
653 مشاهده
شەو سێڵی کە لادەچوو لەسەر نوور
دنیا بە سپی دەگەڕا بە کافوور
کافووری دەهات و ڕەش دەبو ون
ڕۆیی لەو وڵاتە بۆری چڵکن
ئەو جارە لەسەر چیا و کۆسار
کافوور فرۆشرا بە دینار
هەستاوە لە خەو ژنی بەڵەک چاو
هێنایی لە نۆکەران دوو لاو
دەیداوە بەوانە یەکسم و چەک
ئەو ڕوویی بەرەو چیایی باڵەک
بە سواریی ئەسپە ڕۆیی خاتوون
دوو نۆکەری شەڕکەری دەگەڵ بوون
ڕۆیی وەکوو باز بەو وەڵاغە
تا گەییە بە گوندی ئەحمەدئاغا