حورمەتگرتنی ئەحمەدئاغا لە خەسووی
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
601 مشاهده
ئەو ڕۆژە هەڵۆیی ناو پردان
بۆ ڕاو نەچۆوە کێو و هەردان
وێستا بوو لە بەردەمی قەڵایە
دەتگوت بە هەرا و پۆز، شایە
لەو کاتە خەسوویی لێ وەدەرکەوت
گەر چاوی بە مارە کەوت نەسرەوت
گرتی لە خەسوویی خۆیی حورمەت
دەی بردەوە تەلارە ئەو بە عیززەت
هەینوێی لە باڵەکا دەماوە
دڵداریی ئەو کچەی دەداوە