داوای خاتوون لە ئەحمەدئاغا بۆ باوەخونی نەسرینی

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  603 مشاهده
دوا حەوتەیی ئەو گوتی بە زاوا
نەسرینە کە غونچە بوو ژەکاوە
تا دارە نەخۆشە خۆ نەماوە
تۆ بێڵە کە بەو بگۆڕم ئاوە
بۆ ئێمە ئەلێرە دڵ حەزینە
سووتاوە دەروونی پڕ برینە
بینێرەوە ئەو کچەی دەگەڵمان
دڵشادیە چوونە ماڵی خزمان
بەینێکی کە ماوە ئەو لە کن خۆم
با بێنەوە من لەسەر قسەی تۆم