دڵپڕبوونی ئەحمەدئاغا بەو وتانە

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  681 مشاهده
بەیبوونە ئەبەو وتەی بەگریان
دەیکردەوە جەرگی میرە بریان
دەیگرتەوە غوربەتی و کوڵی گرت
سەرپەنجەیی ئەو بەسەر دڵی گرت
ڕووی کرد بە شیوەن ئەو لە یاری
فەرموویی بە ناڵە و بە زاری
سستی مەکە ئەی جوان زوو بە
دەربەس بە حەیاو و ئابڕوو بە
خۆباوێ سەر ئەسپەکەم وەکوو باز
دەفڕێ لە نشێو و دەشت و هەوراز
با تۆ بڕفێنم ئەی پەریڕوو
بەس ڕوو کەمە کێو و کەژ لەسەر توو
تۆ دانە دوڕێکی گەر بمێنم
هاتووم لە دەمی سەگت دەرێنم
چەن ساڵە لە دوویی تۆ دەسووڕێم
خێوم لە تەواوی بەندەن و ڕیم
لەو ڕییە کە سەخت و تەرتە ڕەد بووم
هەر شوێنێ کە تۆ بڵێی بەڵەد بووم
ئەو قەرقەش و ئەو هەرا و هۆیە
حاڵی بە، سەبارەتی بە تۆیە