خۆسازکردنی وەزیر بۆ سەفەری باڵەکان

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  554 مشاهده
بیستی کە لە شا، وەزیر هەستا
نەیکرد درەنگ و ڕانەوەستا
دەیکردەوە ئەو دەمەی دەس و برد
قفڵی لە دەری خەزێنە لابرد
هێنایی بە بارە زێڕ و گەوهەر
دیبا و حەریر و زێو و زیوەر
چەن جۆرە مەجومعە چەندە سینی
دەوری لە بلوورە یا لە چینی
هاڵاوە لە چینی و لە دەوری
دەسڕۆکە لە سرکە یا لە هەوری
کۆکۆیی دەکرد ئەو شتانە
دەیداوە لە بار و بارخانە
سوارانی بژێردراو و قۆچاغ
ئازا و نەترس و بەرز و بوڕناغ
دەدراوە لە سان هەر لە مەیدان
وەک بەوری بەیان ڕادەوەستان
ئێستر لە شڕەی کە بار دەکران
بۆ کۆچە هەموو، وەڕێیە دەخران
بۆ باڵەکە دەنگ دراوە ئێستر
لەو ڕێگەیە، ئەو ببوونە ئاور