پەرێشانبوونی کافران بەم وتارە
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
2 دقیقه
889 مشاهده
گوێیان کە ئەلەو وتانە ڕاگرت
غەم کافری تا ملانە داگرت
شێوا لە تەواوی بوت پەرستان
یەک کافر و یەک دەبوو مسوڵمان
یەک دڵڕەق و یەک دەبوو پەشیوان
یەک ڕووی لە باغ و یەک لە شیوان
یەک کەوتە جەهەندەم و یەکێ دی
لەو عەرزە بە چاوە جەننەتی دی
یەک گۆنە و ڕوومەتی سپی بوو
بۆ دین وەکوو کەو ئەو کەوی بوو
یەک باسی خودای بەر حەقی بوو
بەو داخە یەک زگی تەقی بوو
ئەو دینەیی دەس دەدایە وریا
یەک بۆ بوت و گا پەرس درەگریا
ڕۆیشتەوە ماڵ یەک بە گریان
دەیبەستەوە یەک بە کوفرە پەیمان
لە مناڵ و ژن ئەو کەسەی هەوەڵجار
لەو دینەیە گەر دەبوو بە کڕیار
لە مناڵە عەلیشخص دەبوو بە دیندار
لە ژنانە خەجیجەشخص بوو جڵەودار
هەووەڵ لە پیاوە بووبەکرشخص بوو
شیرین وتارە وەک شەکر بوو
چەندانە مرۆیی دیی لە ئاکام
ڕوویان دەکردە کۆڕی ئیسلام
ئەو دینە کە پێی بە خێر و پێزە
پشتی بە عومەرشخص دەبوو بە هێزە
بەو ڕوویی محەممەدی گەشاوە
بەو داخەوە بووجەهلشخص ڕشاوە
ئەو دینە گرێ کە دالە عوسمانشخص
گریا بە دڵ و دەبوو مسوڵمان
ئیسلام لە مەککەمکان گەر پەرەی ساند
سەرکردەیی کافرانی تۆقاند